بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی گومرگ ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی مەیدانیدا و بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، توانیویانە 54 ئۆتۆمبێل دەستبەسەر بکەن کە سەرپێچی ڕێنماییە گومرگییەکانیان کردبوو. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی گومرگ ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : هەڵمەتەکە
لە بازگەی شەعب 9 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا کە هەوڵی قاچاخچێتیی ماددەی فینکەر و دۆشاوی تەماتەیان دابوو، بە شاردنەوەیان لەنێو بارەکانی شیرینی و ماددە پاککەرەوەکاندا، هەروەها لە ناوچەی ناوەڕاست 45 ئۆتۆمبێلی دیکە دەستبەسەر کران کە باری جۆراوجۆریان پێ بوو، لەوانە (مریشک و جگەری مریشک،و کەلوپەلی ناوماڵ،و پێداویستی کارەبایی،و سێلیکۆن،و جلوبەرگ و کەرەستەی بیناسازی).
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : دەستەکە جەختی کردەوە کە ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتە بەر و سەرجەم کەلوپەلەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و پاراستنی ئابووری نیشتمانی.


