سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند دەقی کۆتایی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران شیانی هەیە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا تەواو ببێت و پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆسەی واژۆکردنی ئەلیکترۆنی.
شەهباز شەریف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، "لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی نزیک بووینەتەوە. بەو پێیەی کە پێدەچێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی پێبهێنرێت، پاکستان خۆی ئامادە دەکات بۆ واژۆکردنی ئەلیکترۆنی ڕێککەوتنی ئاشتی، دواتر هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر ئاستی تەکنیکی ئەنجام دەدرێت."
سەرۆکوەزیرانی پاکستان سوپاسی ئەمەریکا و ئێرانی کرد بۆ پەیوەستبوون بە بەردەوامیدانی دانوستاندنەکان و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیری وڵاتانی ناوچەکە دەربڕی.
شەهباز شەریف ڕایگەیاند متمانەی بەوە هەیە ئەو "ڕێککەوتنە مێژووییە" ببێتە بنچینەی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

