بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، پابەندبوونی خۆی بە پەسەندكردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دووپاتكردەوە كە دەسەڵاتی فراوان بە ئەنجومەنەكان دەدات.
لە بەیاننامەیەكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان سەردانی پارێزگاری نەجەفی ئەشڕەف كرد، لەوێ كۆبوونەوەیەكی فراوانتری لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامدا، كۆبوونەوەكەش سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار و ئەندامانی پەرلەمان كە نوێنەرایەتی پارێزگار و سەركردە ئەمنییەكان بوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی پارێزگار كرا، سەرۆكی پەرلەمان گوێی لە زۆرترین پێداویستی و تەحەددیاتی بەردەم پارێزگا گرت، ڕێنماییشی كرد كە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدراڵی بانگهێشت بكرێن بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانە،جەختیشیكردەوە پابەندبوون بە دەركردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، كە دەسەڵاتی فراوان دەداتە ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە بتوانن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن، لە بەیاننامەكەدا هاتووە : هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی ئەو پارە نەدراوانە كرا كە قەرزاری جووتیاران و كرێكارانی كشتوكاڵن، سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا كە سەرنجی تەواوی خۆی بەم بابەتە دەدات، هەروەها پەرلەمان كۆمەڵێك ڕاسپاردەی پەسەند كردووە كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بە ئامانجی دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆ ئەم توێژەی دانیشتوان، دابینكردنی پێداویستییە ڕەواكانیان، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە بە شێوەیەك كە دادپەروەری بەدەستبهێنێت و مافی جووتیاران و كرێكارانی كشتوكاڵ بپارێزێت.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگی پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كراوەتەوە، كە بەشدار دەبێت لە پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان.
................................................

