بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پۆستی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە ، زۆر بەئەرێنی وەسف كرد.
ئاكسیۆس لە زاری ترەمپەوە نووسیویەتی : من پۆستەكەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانم سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە بە زۆر ئەرێنی زانی.
ووتیشی: ئێران بە شێوەیەكی تایبەت داوای لێبوردنی كردووە كە زانیاری ناڕاستی سەبارەت بەو ڕێككەوتنە پێشكەش كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هێشتا باوەڕم وایە تا كۆتایی هەفتە یان ڕۆژی دووشەممە دەتوانرێت ڕێككەوتنەكە واژۆ بكرێت.


