وەرزش – INA

یانەی ڕیاڵ مەدرید، رۆژی پێنجشەممە، دەستبەکاربوونی ڕاهێنەری پورتوگالی جۆزێ مۆرینیۆی وەک بەڕێوەبەری هونەریی تیپی یەکەم ڕاگەیاند، بە گرێبەستێک کە بۆ ماوەی ٣ وەرز و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٩ بەردەوام دەبێت، وەک جێگرەوەی ڕاهێنەری پێشوو ئەلڤارۆ ئاربێلوا.

یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی حوزەیران، بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆبووەوە، و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستنیشانکردنی جۆزێ مۆرینیۆ وەک ڕاهێنەری تیپی یەکەم بۆ ماوەی ٣ وەرز، تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٩."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە مۆرینیۆ بە شێوەیەکی فەرمی لە ١٣ی تەممووزی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات، کە ئەمەش وادەی دەستپێکردنی قۆناغی ئامادەکارییە بۆ وەرزی نوێ.

چاوەڕوان دەکرێت ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان، ئەرکە هونەرییەکانی لەگەڵ تیپەکەدا دەستپێبکات، بۆ خۆشامادەکردن بۆ یارییە ناوخۆیی و کیشوەرییەکانی داهاتوو.

شایەنی باسە مۆرینیۆ پێشتریش لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ سەرکردایەتی ڕیاڵ مەدریدی کردووە، لە یەکێک لە پڕ مشتومڕترین قۆناغەکانی مێژووی هاوچەرخی یانەکەدا.