بەغداد – INA

وەزیری تەندروستی، عەبدولحوسێن موسەوی، رۆژی پێنجشەممە، پەیامێکی ئاراستەی پزیشکانی نیشتەجێی خولی (دۆری) کرد.

وەزیری تەندروستی، عەبدولحوسێن موسەوی، رۆژی پێنجشەممە، پەیامێکی ئاراستەی پزیشکانی نیشتەجێی خولی (دۆری) کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

ئامانج... و بێ ئامانجی

ڕۆڵەکانم لە پزیشکانی نیشتەجێی خولی،

حەز دەکەم لە ڕێگەی پەیامێکەوە قسەتان لەگەڵ بکەم، هەرچەندە هێندە قسەم هەیە کە هیچ وشەیەک ناخیبەنێتەوە، ئەمەش تەنیا لەبەر خۆشەویستیم بۆ ئێوە و بەشداربوونمە لە ژینگەکەتاندا لەگەڵ باقی براکانتان لە چین و توێژەکانی دیکەی پزیشکی و تەندروستی، چونکە ئەوەی کۆمان دەکاتەوە سیستمێکی مرۆیی باڵا و ئامانجدارە.

هەندێک کەس هەن بە زمانی ویژدانەوە ڕوومان تێدەکەن، ئەو ویژدانەی کە پیشەی پزیشکیی هەڵبژارد پێش ئەوەی وەزیفە هەڵبژێرێت، و هەندێکیش هەن کە ڕوو لە دڵەکانمان دەکەن، ئەو دڵانەی سوێندیان خواردووە ببنە پشتیوانی نەخۆش و یارمەتیدەری هەر کەسێک کە پێویستی بەو زانست و پەیامە مەزنە بێت کە لاتانە.

من لە قەبارەی ئەو تەحەددی و قورسییانە دەگەم کە ڕووبەڕووتان دەبنەوە، و دەزانم کە ئێوە مافی ڕەوا و داواکارییەکەتان هەیە کە شایستەی دادپەروەرییە، بەڵام ئەوەتان وەبیر دەهێنمەوە کە لە پشت دەرگای نەخۆشخانەکانەوە نەخۆشگەلێک چاوەڕێتان دەکەن، و هاوەڵانی نەخۆشەکان چاوەڕێی چاکبوونەوەی ئازیزەکانیانن، و پیرەمێردگەلێک کە نەخۆشی دایڕزاندوون، و منداڵانێک کە لەم دنیا پێش هیوایان بە خودا و پاشان بە ئێوە، تەنیا ئازارەکانی خۆیان دەناسن.

ئەو نەخۆشانەی لەسەر دەرگای نەخۆشخانەکان وەستاون، کێشە و ناکۆکییەکان کاریان تێناکات و زمانی وردەکارییەکان نازانن، بەڵکو ئازارێک لە نێوان پەراسووەکانیاندا هەڵدەگرن و بەدوای هیوایەکدا دەگەڕێن کە ئێوە تیشکەکەی بن، ڕەنگە تەنیا وشەیەکی ئێوە ببێتە مەرهەم بۆ برینەکانیان، چ جای بەشداربوونتان لە چاکبوونەوەیاندا؛ چونکە ناڵەی نەخۆشەکان تەنیا تایبەت نییە بە خۆیان، بەڵکو خێزان و دۆست و کەسە نزیکەکانیشیان دەگرێتەوە.

منیش (عەبدولحوسێن موسەوی) ئەمانەتی ئەوان و ئێوەشم لەئەستۆدایە، و خۆم لە نێوان بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و پیشەییەکەمدا دەبینمەوە بۆ کۆتایهێنان بەو شڵەژانەی کە ڕێگری دەکات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێیان، و لە نێوان پەیڕەونەکردنی دڵ و مێشکم بۆ ئەو یاسایانەی کە ڕەنگە زیانتان پێبگەیەنن، چونکە منیش لە ئێوەم.

پەیامەکەتان لەوە باڵاترە کە بکوژێتەوە، و ئەمانەتەکەتان لەوە مەزنترە کە جێبهێڵدرێت، و پێگەتان لە دڵی خەڵکیدا بەقەد ئەو ژیان و هیوایەیە کە پێیان دەبەخشن.

با بانگەشەکانی شەڕئەنگێزی، قەیران دروستکردن و حساباتی قۆستنەوەی هەڵوێستەکان نەززێتە ناو ناختانەوە بە شێوەیەک کە داواکارییەکانتان ببێتە (بێ ئامانج)، چونکە ئێوە ئەزموونی بەڕێوەبردنی وەزارەتەکەتان بە ئەزموونێک تاقی نەکردووەتەوە کە متمانە نەبەخشێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە، لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەم کارگێڕییە چارەنووسی داواکارییەکانتانی خستووەتە سەر هێڵی چارەسەر و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز.

ئەوەی ئەمڕۆ لە نووسراوەکەماندا بۆ ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەمان کردووە (ڕاستییەکا) کە من لەبەردەم خودا و لەبەردەم ویژدانی خۆم و لەبەردەم ئێوەدا لێی بەرپرسیارم، و پێش منیش سەرۆکی حکومەتی ڕێزدار و تەواوی تیم و کابینەکەی، بۆیە ڕێگە مەدەن بەوانەی کە هەوڵ دەدەن بتانترسێنن یان داواکارییە ڕەواکانتان بۆ مەرامی بێ ئامانج بقۆزنەوە ــ ئەگەر نەڵێین بۆ ئامانجێک کە هیچ پەیوەندییەکی بە داواکارییەکانتانەوە نییە ــ کە ڕێگریتان لێبکەن لە گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆتان و بۆ ئەو پەیامەی کە سوێندتان خواردووە جێبەجێی بکەن.

لەبەر هەموو ئەمانە... داواتان لێدەکەم بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی کارکردنتان، بۆ پاراستنی گیانی نەخۆشەکان و بەزەیی هاتنەوە بە پێویستمەندان، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوون لە داواکردنی مافەکانتان بە هۆکارە ڕەواکان کە کەرامەت و پێگەتان بپارێزێت و داواکارییە دادپەروەرەکانتان بەدی بهێنێت.

لەبیرم ناچێت سوپاسی براکانتان لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی پلەبەرزبوونەوە بکەم، کە پاڵپشتیان کردن بە پڕکردنەوەی شوێنەکانی کارکردنتان بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەن لە گەیاندنی پەیامەکەتان، و پەیامەکەش گەیشت.

داوا لە خودا دەکەین بەرەکەت بخاتە ناو زانست و هەوڵەکانتانەوە، و ئەو خزمەتەی بە نەخۆشانی پێشکەش دەکەن بکاتە ڕووناکی بۆتان لە دنیا و پاداشتێکی مەزن لە سەرەتادا لە دواڕۆژدا، و سەرکەوتوویی بۆ هەمووان بەدی بهێنێت لەوەی کە خێری هاوڵاتیانی و وڵاتی تێدایە.