دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیاڵ ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا "ئەمشەو زۆر بە توندی" لە ئێران دەدات.
سەرۆک ترامپ لە پەیامەکەیدا کە بەیانی پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، سیستەمی ڕادار، بەرگری ئاسمانی و زۆربەی توانا هێرشبەرییەکانی ئێران لەناوچوون. دەشڵێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیک ئەمەریکا کۆنترۆڵی دوورگەی خارگ و ژێرخانی نەوتی دیکەی ئێران دەکات و زاڵ دەبێت بەسەر بازاڕەکانی نەوت و گاز لە وڵاتەکەدا، وەک ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلادا کردوومانە.
ئەمەریکا لە ماوەی دوو شەوی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر کۆمەلێک ئامانجی سەربازی، ئەمەش وەک تۆڵەی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئاپاچی سوپای ئەو وڵاتە لە تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە.

