بەغداد - INA
دادگای باڵای تاوانەکانی ناوەندی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، حوکمی زیندانی هەمیشەیی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرد، بەهۆی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "دادگای باڵای تاوانەکانی ناوەندی، حوکمی زیندانی هەمیشەیی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە بەهۆی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "تاوانبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە سەرقاڵی بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری حەشیشە (ماریجوانا) بووە، ئەوەش دوای پرۆسەیەکی بەدواداچوون کە بووە هۆی دەستگیرکردنی لەکاتێکدا لە ناو هۆڵێکی وەرزشیدا خەریکی تاوانەکە بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "سزاكە لە دژی ناوبراو بەپشتبەستن بە حوكمەكانی ماددەی 27/ یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017، وە بە بەڵگەی ماددەکانی بەشدارییکردن 47 و 48 و 49 لە یاسای سزاداندا دەرکراوە".


