بەغداد – INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، حوکمی سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە و بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "دادگای تاوانەکانی کەرخ، حوکمی سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش دەرکرد، بەهۆی تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بانگەشەکردن بۆ بیری تیرۆریستی لە ڕێگەی پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە".
بەیاننامەکە دەڵێت: "حوکمەکە دژی ئەو تیرۆریستە پاڵپشت بە حوكمەكانی ماددەی چوارەم / ١ و بە بەڵگەی ماددەی دووەم / ١ و ٣ لە یاسای دژەتیرۆر ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥، و بە بەڵگە بە ماددەی ١٣٢ / ١ لە یاسای سزادان دەرچووە".

