بەدواداچوون – INA

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیکردەوە: کە هێرشەکانی ئەمریکا پێشێلکارییەکن کە وا دەکەن ئاگربەست ببێتە شتێکی بێ مانا.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، کازم غەریب ئابادی ڕایگەیاند: "هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئامانجەکان لەسەر خاکەکانی ئێران، بەڵگەن لەسەر دەستدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر سەروەریی ئێران"، ڕوونیشیکردەوە: ئەمە "پێشێلکارییەکن کە وا دەکەن ئاگربەست ببێتە شتێکی بێ مانا".

ئابادی، "هێرشەکانی ئێرانی وەک بەرگری لە خۆکردن وەسف کرد کە هیچ کاریگەرییەکی یاسایی لێ نەکەوێتەوە".