بەدواداچوون – INA
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوەیتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕانەوەی هاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی کوێتدا بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ڕاگەیاند.
دەستەكە ئاماژەی بەوە کردووە، کە "هاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی کوەیتدا گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، و گەشتەکان بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان دەستیان پێکردووەتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی دەستبەجێ".
لە پێشتردا، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوەیتی، داخرانی کاتیی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی هێرشەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

