بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور دابەزین بەخۆیانەوە ببینن و لە ناوچەی باشووریش جێگیر بن.

لەم بارەیەوە، لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاوتووە: "سبەی هەینی کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت، کە لە ڕۆژدا لە بەشە ڕۆژهەڵاتییەکانی ناوچەی باشوور چالاک دەبێت بۆ ٣٠ کم/ک، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور کەمێک دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و لە ناوچەی باشووری وڵاتیش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی پێشوو."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن؛ دهۆک 36، سلێمانی 37، هەولێر 38، نەینەوا و کەرکوک 39، ئەنبار 40، سەلاحەدین 41، بەغداد و دیالە و کەربەلای پیرۆز 42، بابل و نەجەفی ئەشرەف 43، واست و دیوانییە و موسەننا 44، و میسان و زیقار و بەسرە 46".

راشیگەیاند: ڕۆژی شەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن و لە ناوچەی باشووریش کەمێک دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

رونیشیكردەوە: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور نزیک دەبن لە ڕۆژانی پێشوو، و لە ناوچەی باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بە بەراورد بەوەی لە ڕۆژی پێشووتردا تۆمار کرابوو.