بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بونیادنانی پەیوەندیی هاوبەشی فراوان لەگەڵ ئەرمینیا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بۆ هەردوولا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئەرمینیا کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی حزبەکەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەم دواییەدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زەیدی جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بونیادنانی پەیوەندیی هاوبەشی فراوان لەگەڵ ئەرمینیا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بۆ هەردوولا، ئاماژەی بە گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە هاوبەشەکان و هەماهەنگیی دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و گەشەپێداندا کرد