بەغدا - INA
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە بانگەوازی مەرجەعییەتی ئایینی کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە جۆشدانی ورە و بەرگریكردن لە نیشتمان.
مالیکی لە ڕاگەیەندراوكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە ڕایگەیاند: لە یازدەیەمین ساڵیادی کەوتنی مووسڵ و کارەساتی جەرگبڕی سپایکەردا، قۆناغێکی وەرچەرخان لە مێژووی عێراقدا بەبیر دەهێنینەوە، کە تێیدا گەلەکەمان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە بووەوە کە ئاسایش و یەکڕیزییەکەی کردبووە ئامانج، و هێزەکانی تاریکی هەوڵیان دا بە ناوونیشانی جیاواز قوماشی نیشتمانیی وڵاتەکە بدڕێنن.
وتیشی: لەو ساتە سەختانەدا، بانگەوازی مەرجەعییەتی ئایینی کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە جۆشدانی ورە و بەرگریكردن لە نیشتمان، هەروەها ڕۆڵەکانی هێزە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی و ڕۆڵەکانی عێراق لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکان، جوانترین وێنەی قوربانیدان و فیداکارییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی خاک و پیرۆزییەکاندا تۆمار کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم یادە وەک گەواهیدەرێک دەمێنێتەوە کە یەکڕیزی و هاوپشتیی عێراقییەکان بەهێزترین چەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان، و خوێنی شەهیدان ئەمانەتێکە کە پێویست دەکات کار بۆ عێراقێکی ئارام و سەقامگیر بکەین کە تێیدا دادپەروەری و سەروەریی یاسا باڵادەست بێت.