بەدواداچوون – INA

سوپای داگیرکەری (ئیسرائیل)، ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆشداریی دایە دانیشتووانی گوندەکانی ئەنساریە و غەسانیە لە قەزای سەیدا و حومەین فەوقا لە باشووری لوبنان بۆ ئەوەی ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

داگیرکەر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە هۆشدارییەکە بۆ دانیشتووانی هەردوو شارۆچکەی غەسانیە لە قەزای سەیدا و حومەین فەوقا لە قەزای نەبەتیە لە باشووری لوبنان بۆ ئەوەی دەستبەجێ چۆڵیان بکەن.

هەروەها وتیشی: ئەمە ئاگادارییەکی بەپەلەیە بۆ دانیشتووانی گوندی ئەنساریە لە باشووری لوبنان بۆ ئەوەی شوێنەکانیان چۆڵ بکەن و بەرەو باکووری ڕووباری زەهرانی بڕۆن