مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئێوارەی سێشەممە بە کاتی واشنتن ڕایگەیاند هێرشەکانی ئەمەریکا دژی ئێران لە وەڵامی خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئاپاچی ئەمەریکاییە لەلایەن تارانەوە و وتیشی هێرشەکان گونجاو و سنووردارن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکان شوێنەکانی ڕادار و مووشەک و ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

جۆنسۆن وتی پێش ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی "بەرگری" دژی کۆماری ئیسلامی دەستپێبکەن، لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترامپ و بەرپرسانی باڵا لە "ژووری بارودۆخ"ی کۆشکی سپیدا بووە.

هێزەکانی سێنتکۆم بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەکاتی تاران هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی دەستپێکرد.