نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ئێران هەلیکۆپتەرێکی پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری ئاپاچی لە کاتی ئەنجامدانی دەورییەیەکدا لەسەر گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە، هاوکات جەختیشی کردەوە کە وەڵامدانەوەی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە لە ڕێگادایە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمەکەی (ترووس سۆشیاڵ) رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لەلایەن سوپاکەمانەوە ئاگادارکرامەوە کە شەوی ڕابردوو ئێرانییەکان یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکانی جۆری ئاپاچی ئێمەیان خستووەتە خوارەوە، لە کاتی ئەنجامدانی دەورییەیەکدا لەسەر گەرووی هورمز".

وتیشی: "وەڵامی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئاپاچییە ئەمریکییەکە لەلایەن ئێرانەوە لەسەر گەرووی هورمز دەدەینەوە"، ڕوونیشی کردەوە کە "پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە". هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کرد کە "هەردوو فڕۆکەوانەکەی ناو هەلیکۆپتەرەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە".