بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، لادانی سەرجەم سنووردارکردنەکانی لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگەیاند.

سەرۆکی دەستەکە ڕایگەیاند: "سەرجەم سنووردارکردنەکان لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان لادران"، و ڕوونی کردەوە کە "چالاکییەکانی فڕۆکەوانی بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان".