بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، جەختی کردەوە لەسەر کارکردنی بڕشبڕانە لەگەڵ هاوبەشەکاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسیی ئاشتیانە بۆ ململانێکان، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەدیهێنانی ئامانجی کۆتایی.
شەریف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بە پەرۆشییەوە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسیی ئاشتیانە بۆ ململانێکان، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەدیهێنانی ئامانجی کۆتایی".
شەریف ئاماژەی بەوەشکرد کە: "بە ڕاستگۆییەوە داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن و دەرفەتێکی گەورەتر بە ئاشتی ببەخشن".

