بەغدا ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی دانیمارک، مێتە فرێدریکسن کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی شانشینی دانیمارک مێتە فرێدریکسن کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولێکی نوێ".
زەیدی لە بروسکەکەدا هیواخوازی خۆی بۆ سەرکەوتنی فرێدریکسن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا دەربڕی، هاوكات ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرۆشن بۆ کارکردن لە پێناو بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان عێراق و دانیمارک، بۆ بەدیهێنانی دەستکەوت و خواستە زیاترەکان کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.
