بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل، بەئامانجگرتنی سیستمەکانی بەرگریی ستراتیژی و فڕۆکەخانەی شیرازیان لە ئێران ڕاگەیاند.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "سیستمەکانی بەرگریی ستراتیژی لە ئێران و فڕۆکەخانەی شیراز ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە".

لای خۆشییەوە، وتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هێرشەکانمان بۆ سەر سیستمەکانی بەرگریی ستراتیژی لە ئێران کۆتایی پێهێنا".

لەلایەکی دیکەوە، ڕادیۆی ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە "هێزی ئاسمانی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر قوڵایی خاکی ئێران، و هێرشەکان فڕۆکەخانەی شیرازیان لە باشووری ئێران گرتووەتەوە".