بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی قەرزی تا 150 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند و پۆلە شایستەكانیش ڕوونكردەوە.
بەڕێوەبەری پاڵپشتیی پڕۆژە بەرهەمهێنەرەكانی داهات لە وەزارەتەكە، عەمار عەبدولحسێن جاسم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەتەكە گرنگییەكی تایبەت بە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی، ئاژەڵداری، و ماسیگرتن دەدات، جەختیشی كردەوە كە هیچ پرۆژەیەكی كشتوكاڵی ڕاستەقینە كە مەرجە یاساییەكان و توێژینەوەی ئیمكاناتی ئابووریی تێدابێت، ڕەتناكرێتەوە، بەو پێیەی بڕی ئەو قەرزانە لە 20 بۆ 50 ملیۆن دینار دەگۆڕێت.
جاسم ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها وەزارەت قەرزی هاوبەش دەدات بە زۆرترینی سێ قەرزوەرگر، بەپێی یاسا، بە سەقفی دارایی تا 150 ملیۆن دینار بۆ هەر پرۆژەیەك، بەمەرجێك پڕۆژەكە ڕاستەقینە و بەرهەمدار بێت، وەك كارگە و خزمەتگوزارییە پیشەسازییەكان،ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتی پێشتر بودجەی بە دوو پڕۆژە بەخشیوە كە ئەم سەقفە بەرزەیان هەیە، لەنێویاندا وۆرك شۆپێكی بەرهەمهێنانی ئاسنگەری كە لەلایەن سێ هاوبەشەوە بەڕێوەدەبرێت كە ماوەی نۆ مانگە سەركەوتنی بەردەوامی بەدەستهێناوە، ڕوونیشی كردەوە كە وەزارەت پێشنیارێكی پێشكەش كرد، كە لەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازییەكی باشی لێكرا، بەو مەرجەی یەك یان دوو كەفیل هەر سێ هاوبەشەكە بگرێتەوە لە قەرزێكی هاوبەشدا بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی هاوبەش، ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكاری بۆ ئەم قەرزانە بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی 'میهان'ەوە پێشكەش دەكرێت، و پرۆسێسكردن لە نێوان مانگێك بۆ مانگ و نیوێك دەخایەنێت،گەرەنتی لەلایەن هەردوو فەرمانبەر و خانەنشینكراوانەوە وەرگیراوە.
جاسم ووتیشی : وەزارەتەكە بە پلەی یەكەم پشت بە گەڕانەوەی قەرزوەرگرانی پێشوو دەبەستێت بۆ دابینكردنی دارایی ئەم قەرزانە و دڵنیابوون لە بەردەوامیی سندوقەكە، ناوبراو مەرجی ئەوەی دابوو كە داواكارانی قەرز نابێت هیچ مووچەیەك لە دامەزراوەیەكی دیكەی حكومی وەربگرن، لەوانەش مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی یان دامەزراوەی شەهیدان.
