بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە خالید شوانی وەزیری داد، ئامادەكردنی پلانی نیشتمانی مافی مرۆڤی بۆ ساڵانی 2026-2030 ئاڕاستە كرد.

لەبەیاننامەكەدا لە وەزارەتەكەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : خالید شوانی وەزیری داد سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ستافی باڵای بەشی مافی مرۆڤی كرد، لەو ماوەیەدا دیدگا و پلان و بەرنامەی كاری وەزارەتەكە بۆ ماوەی داهاتوو خرایەڕوو، ئاڕاستەی ئامادەكردنی پلانی نیشتمانی مافی مرۆڤ بۆ ساڵانی 2026-20230 و پێشكەشكردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی، هاوكات، وەزارەت پابەند دەكات بە پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی خولیی بۆ چاودێریكردنی ئاستی جێبەجێكردنی.

ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیری داد جەختی لەسەر باشتركردنی كوالیتی ئەو ڕاپۆرتانەی كە لەلایەن وەزارەتەكەوە دەردەچن، بە پشتبەستن بە پێوەر و داتای دروست، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی پێگەی عێراق لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤـ و ئۆرگانەكانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی جەختیكردووەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە شوانی جەختی : لە گرنگی هاوسەنگی لەگەڵ میكانیزمە سەردەمییەكان كردووە كە نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەندی كردوون لە ئامادەكردن و نووسینی ڕاپۆرتی خولیی، هەروەها بەرزكردنەوەی ئامادەیی نێودەوڵەتی عێراق لە ڕێگەی بەشداریكردن لە بۆنە و كۆنفرانسە پەیوەندیدارەكان، و فراوانكردنی هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری هاوبەش.

ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیری داد ئاڕاستەی پێویستی بنیاتنانی تواناكانی كارمەندانی مافی مرۆڤی لە وەزارەت و ئۆرگانە جیاجیاكان كرد، بەمەبەستی بەشداریكردن لە جێبەجێكردنی ئەركە نێودەوڵەتییەكانی عێراق و ئامادەكردنی وەڵام بۆ پرسیارنامە و ڕاپۆرتە پێویستەكان، ئەمەش بریتییە لە چالاككردنی تیمەكانی چاودێری بۆ باشتركردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە دامەزراوە چاكسازییەكان، هاوكات لە هەمان كاتدا هەماهەنگیكردنی ئامادەكاری و داڕشتنی یاسای پەیوەندیدار، و دامەزراندنی بنكەیەكی زانیاری دیجیتاڵی ئەرشیفكراو كە هەموو دۆسیە و داتاكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤـ لەخۆدەگرێت.