بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە گوایە كەشتیێك كە نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتبوو لە نزیك گەرووی هورمز لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە ڕاگیرابوو.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : ئەو ڕاپۆرتانەی لە بارەی وەستانی كەشتیێكی هەڵگری نەوتی خاوی عێراق لە نزیك گەرووی هورمز لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بەهۆی ئەو پارەیەی كە دراوە بە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێپەڕاندنی بە تەواوی دوورە لە ڕاستی.

وەزارەتەكە پابەندبوونی خۆی دووپاتكردەوە : لەڕێگەی قۆڵی هەناردەكردنی خۆیەوە، كۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، بە پابەندبوون بە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان كە هەناردەكردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان بەڕێوەدەبەن.

وەزارەتەكە داوای لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد كە وردبینی بكەن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریەكان و پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن بۆ ئەوەی زانیاری نادروست بڵاونەكەنەوە.