بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندوو : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە، جگە لە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، و كۆمەڵێك بابەتی جێی بایەخی هاوبەش.