نەجەف - INA- حەیدەر فەرمان

ئەمڕۆ شەممە كاروانی رێورەسمی ناشتنی تەرمی مەرجەعی ئاینی باڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز،لە شاری نەجەفی ئەشڕەف، لەناو نێو ئاپۆرای فەرمی حەوزە و جەماوەر دەستیپێكرد.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە : كاروانی ناشتنی تەرم لەنێو كەشێكی ماتەمینی و خەم وپەژارە بوو، ئاماژەی بەوەشكرد، شارەكە ماڵئاوایی لە یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی حەوزەی ئاینییەكە كردووە، كە ژیانی خۆی تەرخانكردووە بۆ خزمەتكردنی زانستە ئایینییەكان و توێژینەوەی فیقهی.

ئاماژەی بەوەشكرد : كاروانی ناشتنی تەرمەكە لە نووسینگە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە گەرەكی جەدیدەی لە نەجەف ئەشڕەف بەڕێكەوتووە، بەرەو مەزارگەی ئیمام عەلی (س،خ) بەڕێكەوتووە.