بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند و پێشبینیی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین و بارینی سووكی لە باكوور كرد.
لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و لە ناوچەكانی باكور و باشووریش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە باكوور، بای باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت، دەگاتە 40 كم/كاتژمێر، دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی تۆز لە بەشێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور پلەكانی گەرما كەمێك كەمتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەیە: سلێمانی 34 پلە، دهۆك 35 پلە، هەولێر و نەینەوا 37 پلە، ئەنبار 38 پلە، كەركوك 39 پلە، بەغدا، كەربەلا، سەڵاحەدین 40 پلە، بابل، دیوانیە، دیالە، و نەجەف ئەشڕەف 41 پلەی سەدی، واست و موتاننا 42 پلەی سەدی، و میسان و زیقار و بەسرە 42 پلەی سەدی.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە دەبێت، لە ناوچەی باكور كەمێك بەرزتر دەبێت، لە ناوچەی باشووریش كەمێك نزمتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرانسەری وڵاتدا ڕوون دەبێتەوە و پلەكانی گەرما بەگشتی بەرزدەبنەوە".
چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت و ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات.



