بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ، پابەندبوونی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە نوێ کردەوە کە بەشداری لە پاراستنی ژینگە و بەهێزکردنی گەشەپێدانی بەردەوامدا دەکەن.

سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیایدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا، پابەندبوونی خۆمان بۆ پشتیوانیکردنی سەرجەم ئەو دەستپێشخەرییانە نوێ دەکەینەوە کە بەشداری لە پاراستنی ژینگە و بەهێزکردنی گەشەپێدانی بەردەوامدا دەکەن، جەختیش دەکەینەوە کە بنیاتنانی نیشتمانێکی بەهێز بەبێ ژینگەیەکی ساغڵەم و سەلامەت تەواو نابێت، و داهاتووی عێراق لە پاراستنی خاک و ئاو و هەواکەیەوە دەست پێ دەکات.

هەروەها عێراق بەو سامانە سروشتییە زەبەلاحانەی هەیەتی و ئەو میراتە شارستانییەی کە بە درێژایی هەزاران ساڵ بە خاک و ئاوەوە بەستراوەتەوە، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەم نیعمەتانە دەخاتە ئەستۆی هەموومان، پێویستە پاراستنی ژینگە بکەین بە کلتوور و ڕەفتارێکی ڕۆژانە و پڕۆژەیەکی نیشتمانی کە دەوڵەت و کۆمەڵگە تێیدا بەشدار بن.