بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی،عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،و موحسین مەندلاوی ،سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی،جەختیان لە گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پشتیوانیکردنی ڕێڕەوەکانی بنیاتنان و گەشەپێدان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : عەدنان فەیحان،جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە شوێنی میوانداری خۆی، پێشوازی لە، موحسین مەندلاوی،سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کرد. لە دیدارەکەدا کۆی گەشەسەندنە سیاسییەکان و دۆخی گشتی وڵات تاوتوێکران، لەگەڵ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی نیشتمانی، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پشتیوانیکردنی ڕێڕەوەکانی بنیاتنان و گەشەپێدان بەجۆرێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاستی کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دابینکردنی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا.
وەک ڕاگەیەندراوە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا بیروڕا سەبارەت بە ژمارەیەک پێشنیار و پڕۆژەیاسای پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییان ئاڵوگۆڕکرا، و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و چڕکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەکان بەجۆرێک کە کارایی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران بەهێز بکات، هەروەها پەیڕەوکردنی دیدگای نیشتمانی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی هەن، بەشێوەیەک بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بپارێزێت و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەرییەکەی بەهێز بکات.



