بە هۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی تر هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە گەشتکردن بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەزارەتی دەرەوە داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات بە پلانەکانی گەشتکردندا بچنەوە بۆ بەحرەین، ئیسرائیل، کەرتی ڕۆژئاوا، ئوردن، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە و ئیمارات.

پێشنیاری وەزارەتەکە بریتییە لەوەی ئەمەریکاییەکان "گەشت نەکەن" بۆ وڵاتەکانی ئێران، عێراق، لوبنان، سوریا، غەزە و یەمەن.

دەشڵێت، "بە هۆی بەرزی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لەو ناوچەیەدا، دۆخی ئاسایش ئاڵۆزە و شیانی گۆڕانکاری خێرای هەیە."

وەزارەتی دەرەوە داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە لەو وڵاتانەدا ماونەتەوە، دەبێت شوێنی نزیکترین پەناگە سەلامەتەکان بزانن بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی توندوتیژی.