بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی، ڕێوڕەسمی بەرێکردنی تەرمی مەرجەعی گەورە شێخ ،محەممەد ئیسحاق فەیاز ،لە کازمییەی پیرۆز، بە بەشداری بەرفراوانی فەرمی بەڕێوەچوو.

مستەفا سەند، وەزیری گەیاندن، لە کاتی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکەدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرەخۆشی لە خاوەنی عەسر و زەمان،و مەرجەعە گەورەکان و لە پێش هەموویانەوە ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی مەرجەع شێخ محەممەد ئیسحاق فەیازەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد :کە ڕێوڕەسمێکی دیکەی بەرێکردن لە پارێزگاکانی کەربەلا و نەجەفی ئەشرەف بەڕێوە دەچێت.

هاوکات،غالی شەرع، سەرپەرشتیاری قوتابخانەی شەریف ڕەزی، لە لێدوانێکدا بۆ (INA) وتی: کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا عوزما ،شێخ محەممەد ئیسحاق فەیاز،بۆشاییەکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلامدا جێهێشت ، و ئاماژەی بەوەشکرد : کە شێخ فەیاز شوێنپەنجەیەکی دیاری لەسەر ئاستی زانستی،و حەوزەی نەجەف،و عێراق و جیهانی ئیسلامی بەجێهێشتووە.

لە بەرامبەریشدا، عەباس بەیاتی، سەرکردە لە حزبی دەعوە، بە (INA)ی ڕاگەیاند: بە کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا عوزما شێخ محەممەد ئیسحاق فەیاز، ئێمە یەکێک لە ستوونەکانی زانست و مەعریفەمان لەدەست دا، کە ئوممەتی ئیسلامی بە بەخششەکانی دەوڵەمەند کرد. ئەو نوێنەری میانڕەوی و یەکگرتوویی بوو و هەمیشە بانگەشەی بۆ میانڕەوی،و تەبایی نێوان عێراقییەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکرد.

هەروەک وتیشی: پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و شوێنکەوتوانی ئەهلی بەیت دەکەین بەم خەسارەتە ئازاربەخشە و لە خودا دەپارێینەوە کە هاوشێوەی ئەو بە گەلەکەمان ببەخشێت، و جەختیشی کردەوە کە ئەم خەسارەتە گەورەیە و بە گەورەیی دەمێنێتەوە.