بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی، پاش ئەو دابەزینە زۆرەی لە دانیشتنی پێشوودا تۆماری کرا بوو ، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد،ئەوەش دوای ئەوەی هەناردەکردن لە وێستگەی بەندەری فەحل لە سوڵتاننشینی عومان، بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەیەکەوە ڕاگیرا.
گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی برێنت بە بڕی 33 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 95.36 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە دانیشتنی پێشوودا بە ڕێژەی 2.84% دابەزیبوو.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکی بە ڕێژەی 2 سەنت بەرزبووەوە، ئەوەش پاش ئەوەی لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەدا 3.1% دابەزیبوو.


