بەغداد - INA

ئەمڕۆ هەینی،کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، بەنزین بە بڕی پێویست لە سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی بەردەستە و وەستانی ریزەکانی ئۆتۆمبێل نەماون.

حوسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەنزین لە سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی بەردەستە، چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان بۆ وێستگەکان بووەتە ڕاستەوخۆ و ئەو ریزە ئۆتۆمبێلانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ وێستگەکان چاوەڕێیان دەکرد، کۆتاییان هاتووە.

هەروەک گوتیشی: سەر لە بەیانی زوو سەردانی وێستگەکانی سووتەمەنیم کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری ڕێکارەکانی دابەشکردنی بین.