بەغداد – INA – ویسام مەلا
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەزیز میاحی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: بوودجەی 2026 جێگیرکردنی ئەو توێژە وەزیفییانە لەخۆدەگرێت کە گرێبەستن، و لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەکرد: گرێبەستەکانی (یاسای 315) و وەزارەتی پەروەردە و ئاسایشی خۆراک لە ناو پلانی جێگیرکردندان لە بوودجەی 2026، ڕوونیشیکردەوە: سەرجەم خاوەن کرێی ڕۆژانەکان لە وەزارەت و پارێزگاکاندا بڕیاری جێگیرکردنەکە دەیانگرێتەوە.
میاحی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی، فالح ساری، کۆبووینەوە و نووسراوێکمان پێشکەش کرد بۆ جێگیرکردنی خاوەن کرێی ڕۆژانە و گرێبەستەکان بە مەبەستی جێگیرکردنیان لە ناو بوودجەی 2026"، جەختیشیکردەوە: "وەزیر هاوکاریی خۆی نیشاندا و کرێی ڕۆژانە و گرێبەستەکان لە ناو بوودجەی 2026دا جێگیر کران."
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو کرێی ڕۆژانەیەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و لە هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکاندایە و لە چوارچێوەی بوودجەی 2026دا جێگیرکردن دەیانگرێتەوە."
وتیشی: "گرێبەستەکانی 315، گرێبەستەکانی وەزارەتی پەروەردە، گرێبەستەکانی وەزارەتەکانی دیکە، گرێبەستەکانی ئاسایشی خۆراک و هەروەها وەزارەتەکانی دیکە، لەگەڵ گرێبەستەکانی 150 هەزار پلەی وەزیفی بۆ پارێزگاکانمان لەبەردەستە، کە سەرجەم ئەم توێژانە دامەزراندنی هەمیشەیی لە ناو بوودجەی 2026دا دەیانگرێتەوە."
رونیشیكردەوە: "سوپاسی وەزیری دارایی دەکەین بۆ هاوکاری و گرنگیدانی بەم توێژە مەغدوورەی گەلی عێراق، و گەشبینین بە حکومەت، و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێگیرکردنی ئەم توێژانە."


