بەغداد ـ INA - محەمەد تاڵبی
دەستەی گشتیی خانەنشینی، ئەمڕۆ چوارشەممە، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ زیاتر لە ٧ هەزار فەرمانبەری خانەنشینکراو ڕاگەیاند.
سەرۆکی دەستەکە، ماهر حسێن ڕەشید، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو کەسە شایستانەی کە دەگرێتەوە لە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی تەواو کراوە، کە ژمارەیان لە دەوروبەری ٧٥٩٧ فەرمانبەری خانەنشینکراودایە".
وتیشی: "پاداشتی کۆتایی خزمەت ئەمڕۆ بۆ ئەو کەسە شایستانە خەرج دەکرێت کە دەیانگرێتەوە".