بەغداد - INA

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی هادی عامری بۆ بەدواداچوونی مەلەفی كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ڕەتکردەوە.

محەمەد ڕەعد بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بە شێوەیەکی یەكلاكەرەوە ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە سیاسییەکان بڵاویانکردووەتەوە، سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا بە سەرۆکایەتی هادی عامری بۆ بەدواداچوونی مەلەفی كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا".

ڕەعد جەختیشیکردەوە: "چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ لیژنەیەکی بۆ ئەم مەبەستە پێکنەهێناوە".