بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە، ستایشی بڕیاری بزوتنەوەی سادقون (عەسائیب ئەهلی حەق)ی کرد بۆ جێبەجێکردنی جیاکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی و رادستكردنی چه‌ك بۆ دەستی دەوڵەتدا.

حەلبوسی لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ستایشی هەڵوێستی بەرپرسانەی بزوتنەوەی سادقون (عەسائیب ئەهلی حەق) دەکەین بە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی جیاکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی، و رادستكردنی چه‌ك بۆدەستی دەوڵەتدا، و کارکردن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان".

ئاماژەی بەوەش کرد: "جەخت دەکەینەوە کە بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر پێویستی بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانی هەیە و بەهێزکردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و قۆرخکردنی بڕیاری سەربازی و ئەمنی بەپێی یاسا و دەستوور، و کارکردن لەسەر یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بەهێز بکات، و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان بپارێزێت، و سەروەریی عێراق بپارێزێت".