بەغداد - INA

دادگای تاوانەکانی بەسرە، ئەمڕۆ سێشەممە، سزای زیندانی هەمیشەیی (مۆئەببەد)ی بەسەر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەردا سەپاند.

ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "دادگای تاوانەکانی بەسرە سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە لەسەر تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "تاوانبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڕی 2 کیلۆگرام و 546 گرام لە هەردوو ماددەی میسیل ئەمفیتامین (کریستاڵ) و حەشیشی پێگیراوە، بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنیان بەسەر بەکارهێنەراندا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "سزاکە لە دژی ئەو بەپشتیوانی بەندەکانی ماددەی 27 / یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەرکراوە".