نێودەوڵەتی – INA

ئاژانسی مێهری ئێرانی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە تاران هێشتا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە دەقەکانی یادداشتی لێکتێگەیشتنی ئێرانی – ئەمریکی و وەڵامی کۆتایی خۆی بۆ واشنتن نەناردووە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی دانوستانکاری ئێرانییەوە گواستیەتیەوە کە "دەقی یادداشتی لێکتێگەیشتنی ئێرانی - ئەمریکی هێشتا لە تاران لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و هیچ وەڵامێک بۆ واشنتن نەنێردراوە".

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "مێژووی واشنتن لە پابەند نەبوون و نەبوونی متمانە، ئێران پاڵ پێوە دەنێت کە بە ئاستێکی بەرزی توندوتیژی و توندگیرییەوە مەمەڵە بکات"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "واشنتن نیگەرانە لە شەڕەکە و تاران نیگەرانە لە ڕێککەوتنەکە".

لە درێژەدا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ : "واشنتن خەرجییەکی زۆری لەم شەڕەدا کردووە و هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە".