بەغداد - INA
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنماییەکانی گواستنەوەی نێوان پارێزگاکانی بۆ دەستە فێرکاری و مامۆستایان ڕاگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی گواستنەوەی دەستە فێرکاری و مامۆستایانی لە نێوان پارێزگاکاندا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧) ڕاگەیاند"، و داواش لە ئارەزوومەندانی گواستنەوە دەکات کە "چاویان بە ڕێنماییەکاندا بخشێننەوە و پابەندی ئەو وادانە بن کە بۆ پێشکەشکردن دەستنیشانکراون".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "ماوەی پێشوازیکردن لە داواکارییەکانی گواستنەوە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ەوە دەست پێدەکات تاوەکو ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەمەرجێک کاری پێبکرێت لە حاڵەتی پەسندکردنی خشتەکانی بوودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٦دا، لە کاتێکدا ئەو مامەڵانەی گواستنەوە کە دوای ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ پێشکەش دەکرێن، تەنها لە حاڵەتە ناوازەکاندا کورتدەبنەوە".
بەپێی بەیاننامەکە، جەخت لەسەر "پشتپەستن بە نموونەی ئەو فۆرمە هاوپێچە کراوەتەوە کە لە ناو ڕێنماییەکاندا هەیە"، و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەش کراوە کە بەپێی ڕێنماییەکان کار بکەن و ڕێوشوێنە فەرمییەکان بەپێی سیاقە پەسندکراوەکان تەواو بکەن.


