بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار ،محەمەد کەربولی ، هەڵبگرن،بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بە تۆمەتی داواکردنی بەرتیل.

سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی باڵای دادوەری نووسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار ،محەمەد کەربولی.

ئاماژەی بەوەشکرد : داواکارییەکەی ئەنجومەنی دادوەری بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی بە مەبەستی لێکۆڵینەوەیە لەگەڵ پەرلەمانتار ،محەمەد کەربولی ،بە تۆمەتی داواکردنی بەرتیل، لە بەرامبەر دەستێوەردان بۆ داخستنی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و هێشتنەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە پۆستەکەیدا.