بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شبل زەیدی" سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری "و "سروە عەبدولواحید"وەزیری ژینگە، دۆخی ژینگە و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام تاووتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "شبل زەیدی،سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری، پێشوازی لە ، سروە عەبدولواحید،وەزیری ژینگە کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی جێگەی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کران، بەتایبەتی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە دۆخی ژینگەیی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگە و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : زەیدی ، جەختی لەسەر گرنگیی تەواوکاریی ڕۆڵی نێوان دامەزراوە حکومییەکان و هێزە نیشتمانییەکان کردەوە لە پشتیوانیکردنی بەرنامە و دەسپێشخەرییە ژینگەییەکان، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ژینگەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە هاووڵاتییان، هەروەها تاووتوێکردنی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگی لە دۆسیە ئەولەویەتەکاندا بۆ قۆناغی داهاتوو.

