بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دانانی "تۆم باراک"ی وەک نێردەی سەرۆکایەتی بۆ عێراق و سووریا ڕاگەیاند.
ترەمپ لە پۆستێکدا نووسیویەتی: تۆم باراک وەک نێردراو دەبێتە نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ سووریا و عێراقیش.
هەروەها دەڵێت : باراک، بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی وەک باڵیۆز لە تورکیا و ئەرکە نوێیەکانیشی بە پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی دەرەوە ئەنجام دەدات.
وتیشی: ئێمە کار بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق و سووریا دەکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان لە گەشەکردندان.


