بەدواداچوون – INA

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ئێران موشەکێکی بالیستیکی بەرەو کوەیت هاویشتووە و هێزەکانی کوەیت بەرپەرچیان داوەتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێران موشەکێکی بالیستیکی بەرەو کوەیت هاویشتووە و هێزەکانی کوەیت بە سەرکەوتوویی تێکیانشکاندووە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە ٥ درۆنیان لە گەرووی هورمز و دەوروبەری هاویشتبوو.

وتیشی: هێزەکانمان بەرپەرچی هەر پێنج درۆنەکەیان دایەوە و ڕێگرییان لە هاویشتنی شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد لە پێگەیەکەوە لە بەندەر عەباس.