بەدواداچوون – INA
هەر یەکە لە عەرەبستانی سعوودی و قەتەر و ئیمارات، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرکۆنە و ناڕەزایەتی توندی خۆیان بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی کە بە موشەک ودرۆن کرانە سەر دەوڵەتی کوەیت، و جەختیان لە هاوسۆزی تەواوی خۆیان لەگەڵ کوەیت و ڕەتکردنەوەی هەر پێشێلکارییەک کردەوە کە زیان بە ئاسایش و سەروەرییەکەی بگەیەنێت.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی کردەوە کە بەئامانجگرتنی کوەیت بە موشەک و درۆن، پێشێلکارییەکی زەقە بۆ سەروەرییەکەی و پێشێلکردنێکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە،هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە لێکەوتەکانی هێرشە پاساونەدراوەکان و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی سەر کوەیتی کرد کە بە موشەک و درۆن ئەنجامدرابوون، و جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو کارانە کردەوە کە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتان و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن.
هەروەها عەرەبستانی سعوودی سەرکۆنە و ناڕەزایەتی خۆی بە توندترین شێوە بۆ ئەو هێرشە دوژمنکارییانە دەربڕی کە کرانە سەر دەوڵەتی کوەیت،و جارێکی دیکە هەڵوێستی پشتیوانیکارانی خۆی بۆ کوەیت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە ئاسایش و سەلامەتی خاکەکەی بگەیەنێت دوپات کردەوە.
