بەدواداچوون – INA

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە هێرشەکانی ئێران پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقە بۆ سەروەری و ئاسایشی دەوڵەت، جگە لەوەی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیان و سەلامەتی مەدەنییەکان.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە کوەیت مافی تەواوی خۆی دەپارێزێت لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی و بەرگریکردن لە خاک و دامەزراوەکانی لە دژی هەر دەستدرێژییەک، بەگوێرەی ئەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستەبەری کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی بارودۆخەکە دەکەن، و جەختیشی لە گرتنەبەری ئەو ڕێکارانە کردەوە کە پاراستنی هاووڵاتیان و نیشتەجێبووان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەستەبەر دەکەن