بەغداد – INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، جەختیکردەوە، لەسەر پەرۆشی و گرنگیدانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ هێزە ئەمنییەکان، کە بە کۆڵەکەی سەرەکی دادەنرێن بۆ سەپاندنی سەقامگیری و هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پێشوازی لە کۆمەڵێک سەرکردەی سەربازی و ئەمنی لە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی هێزە ئەمنییەکان کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەردوو دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بریکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ".

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "زەیدی بە بۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی لە پاڵەوانانی دەزگا و پێکهاتە ئەمنییەکان کرد و ستایشی هێز و سەرکەوتنیانی کرد لە سەپاندنی ئاسایش لە سەرانسەری وڵاتدا و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددا جیاوازەکان"، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر "شانازی و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵە گەورانەی کە هێزەکانمان دەیدەن و بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێی گەیشتوون، بە شێوەیەک کە توانای پێبەخشیون ئەرکە نیشتمانییەکانیان جێبەجێ بکەن و شکۆمەندی خۆیان لە جێگیرکردنی سەقامگیریدیا بسەپێنن".

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان تەئكیدیشیكردەوە، لەسەر "پەرۆشی و گرنگیدانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ هێزە ئەمنییەکان ، کە بە کۆڵەکەی سەرەکی دادەنرێن بۆ سەپاندنی سەقامگیری و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو بووژانەوەیەی کە ئەمڕۆ عێراق پێوەی دەنازێت، بەدی نەدەهات ئەگەر قوربانیدانی پاڵەوانانی سەر بە شەهیدان و بریندارە نەبەردەکانمان نەبووایە لە پێناو پاراستنی وڵات، پارێزگاریکردن لە دەستکەوتە بەدیهاتووەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق".