بەغداد ـ INA
دەزگای دژەتیرۆر، ئەمڕۆ چوارشەممە، جێبەجێكردنی هەڵمەتێكی پشكنینی بەرفراوانی لە 9 پارێزگادا ڕاگەیاند.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "كەرتەكانی دەزگای دژەتیرۆر دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی هەڵمەتێكی پشكنینی ئەمنی بەرفراوان كە كەرتە جیاجیاكانی بەرپرسیارێتی گرتووەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕاوەدووڕانی پاشماوەكانی چەتە تیرۆریستەكانی داعش و لەناوبردنی حەشارگە و كون و كەلەبەرەكانیان".
رونیشیكردەوە: "پرۆسەكانی پشكنین و ڕووپێوی ئاسمانی و زەمینی، بەپێی زانیاریی هەواڵگری، بەدواداچوونی مەیدانی، و بەكارهێنانی مەفرەزەكانی (K9) و مەفرەزەكانی چارەسەركردنی سەر بە سریەكانی ئەندازیاری مەیدانی ئەنجام دراون".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە پرۆسەكانی پشكنین ئەم شوێنانەی گرتووەتەوە: پارێزگای نەینەوا (بیابانی ڕۆژئاوای نەینەوا)، پارێزگای سەڵاحەدین (بێجی)، پارێزگای نەجەفی ئەشرەف (بادیەی نەجەف)، پارێزگای ئەنبار (بیابانی نوخەیب)، پارێزگای واست (قەزانیە لە باكووری قەزای بەدرە)، پارێزگای دیالە (قەزای مەندەلی)، پارێزگای زیقار (قەزای فەهوود)، پارێزگای موسەننا (بادیەی موسەنا)، پارێزگای بەسڕە (ناوچە بیابانییەكان).
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەم ڕێوشوێنانە لە چوارچێوەی پلانە ئەمنییە پێشوەختەكانی دەزگاكەماندا دێن، كە ئامانج لێیان بەهێزكردنی كۆنترۆڵی ئەمنی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەییە لە هەموو كەرتەكاندا، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی گشتی".



