بەغداد – INA

سەرۆك وەزیران عەلی زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێژی جەژنی لە حەوشەی كازمییەی شەریف ئەنجام دا، و لە هەمان كاتدا سەردانی مەزارگەی ئیمام ئەبو حەنیفەی نۆعەمانی كرد.

بۆ گەیشتنی زیاتری هەواڵەكان هاوبەشی بكە لە چەناڵی تێلیگرامی ئێمە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، نوێژی جەژنی لە حەوشەی كازمیەی شەریف ئەنجام دا".

ئەوەشی خستە ڕوو: "كە زەیدی سەردانی مەزارگەی ئیمام ئەبو حەنیفەی نۆعەمانی (ڕەزای خوای لێبێت) كرد لە ناوچەی ئەعزەمیە لە بەغداد، دوای ئەوەی نوێژی جەژنی لە مەزارگەی ئیمامی كازمین (سەلامی خوایان لێبێت) ئەنجام دا".