بەغداد – INA
دەستەی گەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، زانیارییەكانی باری كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و لە هەمانكاتدا پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كرد.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوڕاست و باكوور نیوەهەور دەبێت، و لە ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەوردا، و با لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بە خێراییەكی سووك بۆ مامناوەند دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ باكووری ڕۆژاوا بە خێراییەكی مامناوەند، و پلەكانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا چەند پلەیەک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە".
ڕوونیشیكردەوە: "بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغداد، كەربەلای پیرۆز، و نەجەفی ئەشرەف 44، دیالە و ئەنبار 40، واست 42، بابل و دیوانیە 43، موسەنا و میسان 45، زیقار و بەسڕە 46، سەڵاحەدین 39، كەركووك و نەینەوا 37، هەولێر 35، سلێمانی 34، و دهۆک 33 پلە دەبن".
راشیگەیاند: "ڕۆژی هەینی كەشوهەوا نیوەهەور و هەندێک جار تەواو هەور دەبێت لە ناوچەكانی ناوڕاست و باكوور لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە بەشەكانی باكووری ناوچەی باكووردا، و لە ناوچەی باشووریش ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێک هەوردا، و با لە ئاڕاستەی باكووری ڕۆژاواوە بە خێراییەكی مامناوەند دەبێت و چالاك دەبێت بۆ (40) كم/س كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سووك بۆ مامناوەند لە سەرانسەری وڵاتدا، و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەكانی ناوڕاست و باشوور و کەمێکیش لە ناوچەی باكوور دادەبەزن".
ئاماژەی بەوەشكرد: "کەشوهەوای ڕۆژی شەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەوردا، و با لە ئاڕاستەی باكووری ڕۆژاواوە بە خێراییەكی سووك بۆ مامناوەند دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (30) كم/س لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشووردا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ، و پلەكانی گەرماش لە ناوچەی ناوڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەكانی باكوور و باشووریش نزیك دەبنەوە (لە پلەكانی پێشوو)".
ئاشكراشیكرد: "یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەوردا لە سەرانسەری وڵاتدا، و با ئاڕاستەكەی گۆڕاو دەبێت و خێراییەكەی سووك دەبێت، و پلەكانی گەرماش لە ناوچەی ناوڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەكانی باكوور و باشووریش نزیك دەبنەوە".


